بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڕیارە چواری ئەیلوول ببێتە دەستپێکی چوارەمین خولی شانۆی کەرکووک کە بۆ ئەمساڵ بە خولی فەلەکەدین کاکەیی ناسراوە، تێیدا چەندین گرووپی شانۆیی کوردی لە وڵاتانی ئێران، عێراق، سووریا و تورکیا بەشدارییان کردووە و ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.
لیژنەی باڵای فێستیڤاڵ 13 نمایشی شانۆیی وەرگرتووە بۆ هەردوو بەشی شانۆی هۆڵ و پانتایی کراوە، لەگەڵ ئەوەشدا چوار سیمیناری زانستی بۆ هەشت توێژەر ڕێکدەخرێت.
پێشبڕکێی خەڵاتی باوە گوڕ گوڕ بۆ دەقی شانۆنامەی کوردی کە تێیدا دەقە براوەکان دەکرێن بە کتێب. یەکێکە لە جیاوازییەکانی فێستیڤاڵی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو دەبێت.
Your Comment